تووڕه‌بون یه‌کێکه له خراپترین خووه‌کانی مرۆڤ، له‌به‌رئه‌وه‌ی تووره‌بون سه‌رچاوه‌ی هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌که بۆ گرۆی ئاده‌میزاد. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه ئاینی پیرۆزی ئیسلام زۆر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که موسوڵمان خۆی له تووڕه‌بوون بپارێزێ، ئه‌وه‌تا پیاوێک دێته لای پێغه‌مبه‌ر(د.خ) سێ جار پێی ده‌ڵێت: ئامۆژگاریم بکه، پێغه‌مبه‌ری خودا (د.خ) هه‌ر سێ جاره‌که له وه‌ڵامدا ده‌فه‌رموێت: تـــــــــوڕه مـــــــه‌بــــــه
بێگومان توڕه‌بونیش له که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکی تر‌و له بارێکه‌وه بۆ بارێکی تر ده‌گۆڕێت، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌توانین خه‌ڵکی له باری توڕه‌بونه‌وه بکه‌ین به چوار به‌شه‌وه:
یـــــــــــه‌کــــــــــ ــه‌م:
خێرا تووڕه بوون و خێرا هێور بونه‌وه.
دووه‌م:
دره‌نگ تووڕه‌بون و دره‌نگ هێور بونه‌وه.
ســــــێ یـــــــــه‌م:
خێرا تووڕه بون و دره‌نگ هێور بونه‌وه.
چــــــواره‌مـــــــــ :
دره‌نگ تووڕه‌بون و خێرا هێور بونه‌وه.
1- خـــــــێــرا تـــووڕه بــــون و خـــێــرا هــێــور بــونــه‌وه:
ئه‌م خۆره که‌سه ناتوانێت کاروباره‌کانی خۆی به باشی به‌ڕێوه ببات، ته‌نها وشه‌یه‌ک کاری تێده‌کات و وشه‌یه‌کی تر هێوری ده‌کاته‌وه،
ئه‌م جۆره مرۆڤه هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵی به ئازاره‌و که‌سی به‌رامبه‌ر نازانێت چۆن له‌گه‌ڵی هه‌ڵ بکات، چونکه میزاجی به‌رده‌وام له گۆڕانکاریدایه، له‌وانه‌یه ئه‌مڕۆ به ووشه‌یه‌ک توڕه بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پاش هه‌فته‌یه‌ک هه‌مان ووشه‌ی پێ بڵێیته‌وه له‌لای ئاسایی بێت، به گوێره‌ی باری ده‌روونی خۆی.
2_ دره‌نـــــگـــ تـــــوڕه‌بــــوون و دره‌نـــگ هــێـــور بـــــونــه‌وه:
جۆرێکی ترن له خه‌ڵک که توڕه نابن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر توڕه‌ش بن له‌وانه‌یه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ که‌سی به‌رامبه‌ر بپچڕێنێت بۆ ماوه‌ی هه‌فته یا زیاتریش، به‌ڵام ئه‌م جۆره که‌سانه ئه‌وه‌یان باشه دره‌نگ تووڕه ده‌بن.
3_ خـــێــــرا تـــــووڕه بــــون و دره‌نــــگ هـــێـــور بـــونـــه‌وه:
ئه‌مه‌ش خراپترینی خه‌ڵکن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بچوکترین شت تووڕه ده‌بن و خێراش هێور نابنه‌وه، ئه‌و که‌سانه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ک ئاماده نین داوای لێبوردن بکه‌ن له‌سه‌ر هه‌ڵه‌کانیان، به پێچه‌وانه‌وه کاتێک که‌سی به‌رامبه‌ر داوای لێبوردنیشی لێ بکات ئه‌و زیاتر له‌سه‌ر بڕیاره هه‌ڵه‌کانی پێ دا ده‌گرێت،
که‌واته گه‌ر ده‌ته‌وێت خۆت و ده‌وروبه‌رت و هاوڕێیانت ئاسوده‌بن ئه‌وا هه‌وڵ بده له جۆره سیفاته دوربکه‌ویته‌وه.
4_ دره‌نـــــــــگ تـــــووڕه بــــوون و خــێـــــــرا هــێـــور بــــونه‌وه:
ئه‌م جۆره‌یان با‌شترین جۆری خه‌ڵکن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌رمونیانی و ژیری له خه‌سڵه‌ته‌کانی ئه‌وانه، به‌ڵام ئه‌م خه‌سڵه‌ته‌یان ڕێگری ئه‌وه‌یان لێ ناکات که هیچ کات تووڕه نه‌بن، چونکه ئه‌وانیش مرۆڤن و ده‌بێ تووڕه‌ببن، به‌ڵام زۆر دره‌نگ توڕه‌ده‌بن، ئه‌و کاته‌ش که توڕه ده‌بن زۆر به خێرای هێور ده‌بنه‌وه، به تایبه‌ت کاتێک داوای لێبوردنیان لێ بکرێت خێراتر هێور ده‌بنه‌وه.
تۆی خوێنه‌ریش هه‌وڵ بده له‌م جۆره‌یان بیت، چونکه هه‌م خۆت هه‌میشه به‌خته‌وه‌رو کامه‌ران و خاوه‌نی دڵێکی ئارام و ئاسوده‌یت، هه‌م ده‌وروبه‌ره‌که‌شت خۆشحاڵ و ئاسوده‌ن به هاوده‌می و هاورێیه‌تی که‌سانی وه‌کو تـــۆ!!
سه‌رجاوه یانه‌ی هه‌ڵاتنی گه‌وره
له دوو که‌س خۆت دووربگره
ئافره‌تێک هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانی جوانی بیت،پیاوێک هه‌موو جوانیه‌که‌ی سه‌روه‌ت و سامان بێت
|