|
|
 |

له وڵاتی میسر و له‌ناوچه‌ی باشووری شاری قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر، باوكێك دوای ئه‌وه‌ی كه گومان له هه‌ڵسوكه‌وتی كچه ته‌مه‌ن 24 ساڵییه‌كه‌ی ده‌كات به‌وه‌ی كه ره‌نگه په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كوڕێكدا هه‌بێت، به‌ندی ده‌كات. ئه‌و پیاوه میسرییه كچه‌كه‌ی خۆی له ژێر زه‌مین به‌ند ده‌كات و بێ نان و ئاو و خۆراكی به‌جێده‌هێڵێت. تا خه‌ڵكی به‌رده‌وام له پیاوه‌كه ده‌پرسن كه ئاخۆ (ئیمان)ی كچی له‌كوێ یه و بۆ دیار نییه. تا وای لێدێت كه گومان له باوكی ده‌كه‌ن و پۆلیس له‌م مه‌سه‌له‌یه ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه. دواتریش پۆلیس ماڵه‌كه‌ی ده‌پشكنن و ده‌بینن كه كچه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه. دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ئیمان باوكه‌كه ده‌ستگیر ده‌كرێت و ئێستاش لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
دوركه
|
|
 |
|
|
|
|