تا چ راده‌یه‌ك دایكان ئاگاداری‌ كورته‌نا 
خه‌م و ئازاری‌ نه‌وه‌كانێتی‌ تا ئه‌و كاته‌ی‌ خاك له‌باوه‌شی‌ ده‌گرێت .
كه‌واته‌ دایكان به‌گشتی‌ یه‌كه‌م لێپرسراوی‌ سه‌ره‌كی‌ منداڵه‌كانیه‌تی‌ به‌ تایبه‌ت كچه‌كه‌ی‌ چونكه‌ هه‌ستی‌ دایك ناسكه‌و لایه‌نی‌ سۆزداری‌ زیاتره‌و ڕه‌نگه‌ به‌ بچوكترین پاڕانه‌وه‌و بێ‌ ماناترین قسه‌ دایك بڕوا بكات ، كه‌ ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی‌ خراپ

به‌سه‌ر ڕابردوویدا به‌ جێ ده‌هێڵێت ، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ زیاتر له‌ كوڕان چاویان له‌سه‌ر بێت له‌لایه‌ن دایك و باوكه‌وه‌ .

كه‌واته‌ دایك یه‌كه‌م لێپرسراوی‌ سه‌ره‌كی‌ كچه‌كه‌یه‌تی‌ چونكه‌ هاوڕه‌گه‌زن و ده‌توانن هه‌ردوكیان ببنه‌ هاوڕێیه‌كی‌ دوانه‌و جوان له‌ ژیاندا و وه‌رگری‌ ڕاو بۆچوونه‌كانی‌ یه‌كتر بن له‌ گۆڕینه‌وه‌ی‌ ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی‌ دێنه‌ ڕێگه‌ی‌ كچه‌كه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌دووربێت له‌هه‌ر كێشه‌و هه‌ڵه‌یه‌ك كه‌دووچاری‌ ده‌بێت ، به‌لاَم ئایا تاچ ڕاده‌یه‌ك دایكان ئاگاداری‌ كچه‌كانیانن له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت كورته‌نامه‌و نوكه‌ كه‌ له‌رێگای‌

مۆبایله‌كانیانه‌وه‌ بۆیان دێت ؟

مۆبایل ئامێرێكی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ده‌نگیه‌‌و توانای‌ هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌ی‌ باشه‌و ڕێگا دوره‌كانمان بۆ نزیك ده‌كاته‌وه‌ به‌ جۆرێك ده‌نگت ده‌بیسترێت له‌ سه‌رانسه‌ری‌ دونیادا ، له‌ گه‌ڵ باشیه‌كانی‌ مۆبایل لایه‌نی‌ خراپیشی‌ هه‌یه‌ كه‌ڕۆژانه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ كێشه‌ كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان‌و ئاژاوه‌ ده‌خاته‌ نێو خێزانه‌كانه‌وه‌ زۆر جاران دایك‌و باوك وه‌ك سزایه‌ك بۆ كچه‌كانیان‌ونه‌چوونه‌ ده‌ره‌وه‌یان دووریان ده‌خه‌نه‌وه‌ له‌خوێندنگاو بێبه‌شیان ده‌كه‌ن له‌پڕۆسه‌ی‌ خوێندن‌و داده‌بڕێن كه‌ ئه‌مه‌ش زیانێكی‌ گه‌وره‌ به‌ئاینده‌ی‌ خانمان ده‌گه‌یه‌نێت ،هه‌روه‌ها به‌هۆی‌ هه‌راسانكردن‌وخراپ به‌كارهێنی‌ مۆبایله‌وه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سی‌ ده‌ست به‌تاڵه‌وه‌ كێشه‌ی‌ گه‌وره‌ بۆ ژن‌و پیاو دروست ده‌كه‌ن‌و ده‌بنه‌ هۆكاری‌ جیابوونه‌وه‌‌و لێكهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ خێزانێك ،سه‌ره‌ڕای‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ هه‌موو ئه‌م كێشانه‌شه‌ ڕۆژ به‌ڕۆژخواست‌و به‌كارهێنه‌رانی‌ مۆبایل له‌ته‌مه‌نه‌ جیاوازه‌كاندا له‌په‌ره‌ سه‌ندندایه‌ به‌تایبه‌ت له‌توێژی‌ گه‌نجان كه‌ خۆشیان له‌مانای‌ به‌ركاهێنان‌و هه‌ڵگرتنی‌ مۆبایل نازانن كه‌ زیانی‌ زۆرتره‌ له‌سوده‌كانی‌ ‌وزیانی‌ ته‌ندروستی‌وئابوری‌‌و..هتد ده‌گه‌یه‌نێت به‌كۆمه‌ڵگا، ئه‌و هۆكارانه‌ش ده‌بێته‌ پاڵنه‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی‌ دایكان‌و باوكان ببنه‌ چاودێرێك بۆ لێپرسینه‌وه‌ له‌ كوڕ و كچه‌كه‌نیان ،چونكه‌ وه‌ك ئاشكرایه‌ هه‌ندێك له‌كوڕان و كچان ئێستا خۆشه‌ویستیان به‌ گشتی‌ له‌گه‌ڵ دایك و باوكیان كاڵ بووته‌وه‌و ئه‌و خۆشه‌ویسته‌ییان داوه‌ به‌ مۆبایله‌ كانیان و كردویه‌نه‌ به‌ هاوڕێیه‌كی‌ سه‌ره‌كی‌ خۆیان و رۆژانه‌ جۆره‌ها كورته‌نامه‌و نوكه‌یان بۆ دێت بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ دایكان ئاگاداری‌ بن چونكه‌ مۆبایله‌كه‌یان به‌بێ‌ ئاگایی‌ دایك‌و باوك به‌كارده‌هێنن و به‌ره‌و كاری‌ خراپ و دزێویان ده‌بات و زۆركاتیش ده‌گاته‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌ی‌ سوكایه‌تی‌ پێكردن و ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی‌ خراپ به‌ سه‌ر خاوه‌ن مۆبایلدا به‌ جێده‌هێڵت .




لێره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی‌ كۆنتڕۆلی‌ په‌روه‌رده‌كردنی‌ منداڵه‌كه‌ت له‌ ده‌ست نه‌چێت پێویسته‌ ڕۆژانه‌ زیاد له‌ چه‌ند جارێك پێداچونه‌وه‌یه‌كی‌ گشتی‌ به‌ مۆبایله‌كه‌یدا بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی‌ توشی‌ هه‌ڵه‌ نه‌بێت و پێی‌ ڕابگه‌یه‌نه‌ له‌ هه‌ر تێلیه‌كی‌ هاتوو ئاگادارت بكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ باشترین شێوه‌ یارمه‌تی‌ بده‌یت و ڕێگربیت له‌ به‌رده‌م كه‌وتنه‌ هه‌ڵیه‌وه‌ و تاڕاده‌یه‌كی‌ زۆریش ئه‌و تێلیانه‌ی‌ كه‌ بۆی‌ دێت ئه‌گه‌ر نه‌ناسراوبێت با بێ‌ وه‌لاَم بێت چونكه‌ ئه‌مه‌ ته‌نها چاره‌سه‌ره‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كێشه‌ت بۆ دروست نه‌بێت و كۆنتڕۆلی‌ خۆت له‌ ده‌ست نه‌ده‌یت


به‌رێزم ئاماژه‌ بده‌ به‌ سه‌رچاوه‌ی                       بێستون گۆران
 
Advertisement
 
 
Today, there have been 1 visitors (13 hits) on this page!
=> Do you also want a homepage for free? Then click here! <=